وەزیری تەندروستی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلی بەسەر کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش هاتنە سەر شەقامی هاووڵاتییانی زاخۆ، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەروازەی سنووريی ئیبراهیم خەلیلی كرد لە شارۆچكەی زاخۆ.

کوردپرێس:

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ سەرپەرشتیاریی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە نزیکەوە بە دواداچوونیان بۆ خزمەتگوزارییەکانی وەرگرتنی نموونەی پشکنینی كۆرۆنا و پێدانەوەی بڕوانامەی تەندروستی بۆ هاتن و گەشت کردن و میكانیزمی کەم­کردنەوەی ڕۆتین و پێداویستیەکان کرد.

جگە لە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان، دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بۆ هاتووچۆی خوێندكاران و خاوەن ئیقامەی توركیا و وڵاتانی بیانی و نەخۆش كراوەیە، بەڵام بۆ سەردانی ئاسایی پێویستە هاووڵاتییان مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرن.

News Code 189816

Your Comment

You are replying to: .
captcha