کوردپرێس: لەبارەی دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان عێراق و ئەمریکا بە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بە باسنیوزی راگەیاند: پێش کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی عێراق و ئەمریکا لە واشنتۆن، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیێکی بۆ مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناردووە و پشتیوانیی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕێککەوتننامەکە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دایەلۆگ لەگەڵ عێراقی فیدرال بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان دەربڕیوە، هەروەها داواشی لە ئەمریکا کردووە کە ڕۆڵی خۆیان لە لێک‌نزیک کردنەوەی هەولێر و بەغدا ببینن.
بە گوتەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زۆر شت هەیە کە ئەمریکا دەتوانێت بۆ عێراقی بکات، بە تایبەتیش ئێستا کە سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له واشنتۆنه و لێگه‌یشتنه‌کانیان زۆر باشە لە لایه‌نەکانی (ئه‌منی، ئابووری، په‌ره‌پێدانی کاره‌با، سه‌رمایه‌گوزاری و راکێشانی سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌مه‌ریکی و کۆمەڵێک بابەتی دیکە). گوتیشی: ”ڕاستە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە ئەمریکا زۆر شت پێشکەش بە عێراق دەکات، لە بەرامبەریشدا عێراق دەبێت هەندێک شت بۆ ئەمریکا بکات، چونکە داواکاریی ئەمریکا ئه‌وه‌یه بارودۆخی عێراق ئاسایی ببێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوەختە بە بێگەردی تێپەڕ بێت، ده‌ستوه‌ردان که‌م ببێته‌وه و عێراق خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێت و سه‌روه‌رییەکەی بپاریزێت، چونکه ئارامیی عێراق بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستیش گرنگه.
لەبارەی قۆناغەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەفین دزەیی گوتی: کۆمەڵێک دۆسییه لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن، بەشێکیان درێژخایەنن، گرفتن و سەردەمانێکی زۆرە هەن، وه‌ک ته‌عریب، ئه‌مه به مانگێک و دوو مانگ چاره‌سه‌ر ناکرێن، بەڵام ماددە‌ی ده‌ستووری هه‌یه کە دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەم ناوچانەدا ره‌چاو بکرێت. هه‌ندێک بابه‌تی هه‌نووکه‌ییش هەن کە ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن، بۆ نموونە دەبێت عێراق په‌له بکات له ده‌رکردنی یاسای نه‌وت و گاز، تا ئه‌و یاسایە دەردەکرێت، کار بە یاسای کۆن دەکرێت، بەڵام یاسای کۆن لە بابەتی نەوت و غازدا بە شێوەی تەواوی دەسەڵاتی بە مەرکەز داوە، لە کاتێکدا دەستووری عێراق دەسەڵاتی هاوبەشی داوە بە هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئیدارەدانی ناوچە نەوتییەکان، بۆیه ده‌بێت یاسای نوێ دەربچێت. بابه‌تی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیش گرنگه، هه‌نگاو له‌م باره‌یەوە نراوه و هاتوچۆی شانده‌کان هه‌یه و ده‌کرێت، تا کۆتایی ئه‌مساڵ، دەکرێت گرفتی مووچە چارەسەر بکرێت لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ٢٠٢١“.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment