بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان کاراچای سه‌رکۆنسوڵی تورکیا له هه‌ولێر، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووە که به‌هۆی کۆرۆناوه له ١ی ئاداری ٢٠٢٠ ماوه‌یێک کاری بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراق راوه‌ستا به‌ڵام ماوه‌یێک دواتر بازرگانیی ئه‌م دوو وڵاته جموجۆڵی به‌خۆیه‌وه دیته‌وه.
ناوبراو به تیشک خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن تورکیاوه له ده‌روازه سنوورییه‌کانی خابوور و ئیبراهیم خه‌لیل چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌نگاوی پێویست نراون بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که و گوتی: "چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووین له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه ره‌وشه‌که ئاسایی بکرێته‌وه. به‌و هه‌نگاوه‌ی له‌م پێناوه‌دا ده‌ندرێت، ده‌بینین به‌لایکه‌م گواستنه‌وه‌ی کاڵا و پێداویستییه بازرگانییه‌کان ئاسایی ده‌بێته‌وه".
هاکان کاراچای به تیشک خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئیدی هاتنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر که هاووڵاتیی تورکیان له خابووره‌وه بۆ ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه و گوتی: "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه رایگه‌یاند که رێگه ده‌ده‌ن به شۆفێرانی بارهه‌ڵگر که خه‌ڵکی تورکیان دوای ئه‌نجامدانی پشکنین بۆیان بێنه ناو خاکی عێراق و باره‌کانیان دابنێن. به‌ڵام به چه‌ند هۆکارێک ئه‌مه دواکه‌وت. به‌ڵام له ١٩ی ئابه‌وه ئیرادە نیشان درا بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م بڕیاره. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له شه‌وی رابردووه‌وه دوای ئه‌نجامدانی پشکنین رێگه به شۆفێرانی بارهه‌ڵگری تورکیا ده‌درێت بێنه ناو خاکی عێراق و کاڵا و پێداویستییه‌کانیان دابنێن".
کاراچای ئاماژەی بەوەش دا کە حکوومەتی هەرێم مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی داناوە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە و گوتی: "کاتێک بیرمان لە قەبارەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان کردەوە لە دەروازەی سنووری خابوور-ئیبراهیم خەلیل، بۆمان دەرکەوت کە پێویستمان بە ناوەندێکی پشکنینی کۆرۆنایە کە پشکنینەکان بەشێوەیێکی خێرا ئەنجام بدرێت، چاودێری دروست کردنی ناوەندێکی لەم شێوەیە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌مان کرد، و ئێمەش سەردانی ناوەندەکەمان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری شێوازی کارکردنی ناوەندەکەبووین".
ناوبراو داوا لە شۆفێرە تورکەکان دەکات گرنگی بدەن بە پاک و خاوێنی و پۆشینی دەمامک و دەستکێش و گوتی: "داوا دەکەین هەموویان رێوشوێنەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن، نەچنە ناو قەرەباڵغی و ئەو بارانەی پێیانە لە زووترین کاتدا دایبگرن و بگەڕێنەوە.
کاراچای ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە لە سەرەتای مانگی ئاداردا بەهۆی پەتای کۆڕۆنا بازرگانی پەکی کەوتبوو و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بازرگانی بێبەرکەوتن (گۆڕینی شۆفێری بارهەڵگر لەسەر سنوور) بووژانەوەی بەخۆیەوە بینی.
هاکان کاراچای گوتیشی: "دوای دەستپێکردنی بازرگانی بێبەرکەوتن جارێکی دیکە بازرگانی بووژایەوە و لە ئێستادا قەبارەی بازرگانی نزیک بۆتەوە لە ئاستی پێش کۆرۆنا. لە ئێستادا رۆژانە ١٣٥٠-١٤٠٠ بارهەڵگر دێنە ناو عێراق. هیوا خوازین ئەم میکانیزمە نوێی نەبێتە هۆی هیچ کێشە و ئاستەنگێک و ژمارەی بارهەڵگرەکان زیاتربکرێت.
کاراچای بەم شێوەیە لەبارەی زیادبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیاوە دوا: "سه‌ره‌ڕای په‌تای جیهانگیری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ربەست، له حه‌وت مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا بازرگانیی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment