بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵگریی عێراق لەمیانی بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە لەسەر بنەمای زانیاریی ورد توانیویانە ئەو کەسە لە شاری کەرکووک دەستگیر بکەن، کە تائێستا ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە.
بەرێوەبەرایەتیی هەواڵگریی عێراق راشیگەیاندووە ئەو کەسە یەکێک بووە لە سەرکردەکانی رێکخراوی داعش و لەساڵی 2013وە پەیوەندیی بەریزەکانی رێکخراوەکەوە کردووە.
هەروەها لەساڵی 2014ش بەشداری لە هێرشی داعش بۆ سەر شاری سامەرا کردووە و لە ناوچەی سپایکەر بەشداری لەو کۆمەڵکوژییە کردووە، کە بەرانبەر سوپای عێراق ئەنجام درا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment