بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆردوومانەکە کاتژمێر 11:00 بۆ 12:00ی بووە و لەمبارەوە شەعبان خەلیل، بەڕێوەبەری شارۆچکەی دینارتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە لەبەر دوورىی ناوچەکە و نەبوونى هێڵی تەلەفۆن هێشتا زیانەکان نەزانراون.
کاڤلکێ هیچ ماڵێکی لێ نییە و ئاوەداننەکراوەتەوە، بەڵام بەردەوام خەڵکی ناوچەکە سەردانی رەز و بێستانەکانیان دەکەن و بەرهەمی کشتوکاڵیشی تێیدایە.
هەروەها شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرەوە تورکیا ژماره‌یێک سه‌رباز و چه‌ک و جبه‌خانه‌ی هێناوەتە سنووری شارۆچکه‌ی سیده‌کانی قه‌زای سۆران. سه‌ربازه‌کان له چیا دێڵ و سهرزێلۆک و به‌رزاییه‌کانی گوندی شاپان جێگیرکران.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچکه‌ی سیده‌کان راگه‌یاندووە "سوپای تورکیا له رێگه‌ی 20 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و حەوت ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی بچووک، شه‌وی رابردوو هێزی زیاتری هێناوەتە چیا دێڵ، سهرزێلۆک و به‌رزاییه‌کانی گوندی شاپان".
به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچکه‌ی سیده‌کان گوتیشی، روون نییه که ژماره‌ی سه‌ربازه هێنراوه‌کان چه‌ند بووه، به‌ڵام چه‌کی قورسی وه‌ک تۆپی 120 ملیمی، چه‌ند جۆرێک هاوه‌ن و دۆشکای 14،5یان پێبووه و "نیازیانه له‌و بەرزاییانەی قه‌ڵا سهربازییەکانیان لێ دروستکردووه جێگیری بکه‌ن." ده‌شڵێت "له کاتی هێنانی هێزی سه‌ربازی به دۆشکه و هێلیکۆپتەر ته‌قه‌یان له چه‌ند ناوچه‌یێکی برادۆست کردووه و که‌سیش به‌رپه‌رچی نه‌داونه‌ته‌وه".
لە 15ـی مانگی حوزەیرانەوە تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان دەکات. جگە لە زیانی ماددی، بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیاتر لە پێنج کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment