بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستیی هەڵەبجە له کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند کۆماری چیک بەبڕی نزیکەی ١٠٠ ھەزار دۆلار ھاوکاری کەرتی تەندروستی ھەڵەبجە ئەکات، ‎پاره‌که‌ش تایبەت دەکرێت بە کڕین و دابین کردنی تەواوی پێداوستییەکانی ھۆڵی منداڵ بوون بۆ نەخۆشخانەی بیارە لە ھەورامان.
سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌سته‌ی که واژۆ کراوه له ڕێگه‌ی کونسوڵخانی کۆماری چیک له هه‌رێمی کوردستان. پاش ئەوەی لە ٢٠/٣/٢٠٢٠ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستیی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ کونسوڵی کۆماری چیک له دیوانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یێکیان ئه‌نجام دا، ڕۆژی ١٧/٨/٢٠٢٠ هه‌ردوو لایه‌ن گرێبه‌ستێکیان ئه‌نجامدا که تێیدا کۆماری چیک به‌بڕی ١٠٠ هه‌زار دۆلار هاوکاری که‌رتی ته‌ندرووستیی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات به دابین کردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێر و پێداویستییه پزیشکییانه‌ی که پێویستن بۆ هۆڵێکی له‌دایک بوونی منداڵ و سه‌رجام ئامێره‌کان له وڵاتی چیکه‌وه ده‌هێنرێن.
ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه باس له‌وه‌ش ده‌کات: هۆڵه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه هیچ که‌م و کورتییه‌کیان نیه به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌ی بیاره که نه‌خۆشخانه‌یێکی په‌نجا قه‌ره‌وێڵه‌ییه هیچ ئامێرێکی پزیشکی بۆ دابین نه‌کراوه ,بۆ ئامێره‌کان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هۆڵه‌کانی منداڵ بوون له نه‌خۆشخانه‌ی بیاره به‌و ئومێده‌ی که نه‌خۆشخانه‌که بکه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و هاوڵاتییان سوودمه‌ند بن له خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی له سنووره‌که.
تێچووی دروست کردنی نه‌خۆشخانه‌ی بیاره له ڕابردوودا سێ ملیار دینار بووه و دیاریی جه‌لال تاڵەبانی بووه بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانراوه ئامێری بۆ دابین بکرێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆماری چیک ده‌ستپێکێکی گرنگ ده‌بێت بۆ به‌کارهێنانی هۆڵی منداڵ بوون له نه‌خۆشخانه‌که.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment