«حەسەن قاسم» گوتەبێژی هێزێن جڤاکا سڤیلیا کوردستان (H.C.S.K) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەیدا بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی لیژنەیێکی نوێی دانوستانکار لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد «ENKS» و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد «PYNK» و ڕایگەیاند: دانوستانەکان بەردەوامن، ئەمڕۆ هەواڵێکیان پێدام کە هێشتا ڕاستیەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە، کە باس لەوە دەکات کە دوو لایەنەکە ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیزنەیێکی 18 کەسی بۆ درێژەی دانوستانەکان.
ناوبراو درێژەی دا: هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە لە بەرژەوەندیی خەڵکدا بێت و ئەم دوو لایەنە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی کوردی سووریا بگەنە ڕێککەوتنێکی ستراتێژی.
گوتەبێژی هێزێن جڤاکا سڤیلیا کوردستان (H.C.S.K) پێشتر بە کوردپرێسی وتبوو: دانوستانی دوو لایەنە هەنگاوێکی ئەرێنیە و ئێمەش پشتگیری لێدەکەین بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەکی.
ناوبراو ئاماژەی دا بەهۆکاری ئەگەری سەرکەوتن و یەکگرتنی دوو ڕەوتە کوردستانیەکەی سووریا و وتی: دۆخی نێودەوڵەتی هەستیارە و ئەم دوو لایەنەش گەیشتوونەتە ئەم باوەڕەی کە بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنی ناوخۆیی سووریا و لایەنی نێونەتەوەیدا پێویستاین بە یەکڕیزی هەیە بۆ دانووستانەکانی سووری-سووری و هەروەها مەیلێک دەبینرێت لەنێو لایەنە کوردییەکاندا بۆ ئەم یەکگرتنە.
حەسەن قاسم وەبیری هێنایەوە ئەمریکا و ڕووسیا و هەروەها لە پشت پەردەوە ئیسرائیل هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئۆپۆزیسیۆنێکی نوێی سووری دابمەزرێنن چوونکە شتێک بەناوی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای ئازاد نەماوە و قاعیدە و نەسر و داعش و گرووپە تەکفیرییەکان کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایان بەدەستەوە گرتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment