وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: پەکەکە سەروەریی و سەقامگیریی عێراقی تێکداوە

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عێراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییێک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو هەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەمیانی بەیاننامەیێک بووە و وەک وەڵامدانەوەیێک بۆ بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ‌و راشیگەیاندووە، بەرپرسیارییەتیی عێراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی پەکەکە، کە لە وڵاتەکەیدا هەن‌ و ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عێراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

هەروەها رایگەیاندووە، پەکەکە، کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عێراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرانبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەشی راگەیاندووە، وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عێراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لەبوونی پەکەکە بکرێت لە عێراق.

پێشتر لەسەر بۆردوومانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و داوای لە تورکیا کرد، کۆتایی بەگرژییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێم بهێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189687

Your Comment

You are replying to: .
captcha