هەپەگە: تورکیا بە ئەنقەست فەرماندە عێراقییەکانی کردە ئامانج/ حکوومەتى هەرێم هێرشەکان بە ئێمە دەبەستێتەوە و تورکیا بە خاوەن ماف دەزانێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوەندی میدیایی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە بەیاننامەیێکدا لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سیدەکان و کوشتنی دوو فەرماندەی عێراقی ڕایگەیاند موشتنی فەرماندە عێراقییەکان بە زانایی و بە ئەنقەست بووە. هاوکات گازندەی ئەوەش لە هەرێم دەکەن کە تورکیا بە خاوەن ماف دەزانن و هێرشەکان بە هەپەگە دەبەستنەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 12ی ئابی 2020 ناوەندى ڕاگەیاندنى هەپەگە بەیاننامەیێکی لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەی سیدەکان و کاردانەوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاڵای فەرمیی عێراق لەسەر ئۆتۆمبیلی سوپای عێراق هەڵواسرابوو تورکیا بە زانایی و بە مەبەست ئەو ئۆتۆمبیلەی کردە ئامانج. لەو هێرشەدا، هەم لە سوپای عێراق هەم هاوڕێکانی ئێمەش شەهید بوون.

لە راگەیەنراوەکەى هەپەگەدا هاتووە"هەپەگە لەم بارەیەوە رایگەیاند:"١١ی ئاب هێزەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ هێزەکانمان لە ناوچەکە لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە و بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە، چاوپێکەتنێکیان ئەنجامدا. دوابەدوای ئەو کۆبونەوەیە سوپای دەوڵەتییا تورک شوێنی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکەی بوردومان کرد. لەگەڵ ئەوەی ئاڵای فەرمی عێراق لەسەر ئۆتۆمبیلەکە هەڵواسرابوو، دەوڵەتی تورکیا ئەو ئۆتۆمبیلەی بە زانابوون کردە ئامانج. لەو هێرشەدا هەم لە سوپای عێراق و هەم هەڤاڵانی ئێمەش شەهید بوون".

هەپەگە باسى لەوەشکردوە، تورکیا بە شێوەیەکی نامەردانە سوپای عێراقی کردە ئامانج و ئەمەش زۆر بە ئاشکرایی ئەنجام دا و هیچ شتێک بە ناوی دیالۆگ و چارەسەری قبووڵ ناکات، بە شێوەیێکی دڕندانە هێرشی کردە سەر ئەو ئۆتۆمبیلەی ئاڵای فەرمیی عێراقی بەسەرەوە بوو.

سەبارەت بە بەیاننامەکەى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمیش هەپەگە ڕوونی کردوەتەوە کە ئەو لێدوانانەی لەسەر ناوی حکومەتی هەرێم بڵاو دەکرینەوە و دەوڵەتی بکوژی تورک بە خاوەن ماف دەزانن و ئەم هێرشەی دەوڵەتی قڕکەر دەبەستنەوە بە ئەوانەوە شتێکی راست نیە، دەشڵێت: بەم لێدوانانە، ئەو مەترسییانەی لەسەر خەڵکی ناوچەکە هەیە، پشتگوێ دەخرێت. دەبێت خۆیان لە لێدوانی بەم شێوەیە بە دوور بگرن، دەبێت واز لەو قسانە بهێنن کە دەوڵەتی تورکیا بە خاوەن ماف بزانن.

لەکۆتاییشدا هەپەگە رایگەیاندوە"ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورکیا بە خەون و ئاواتەکانی عوسمانی دەجووڵێتەوە و لە دژی ئەم هێرشە داگیرکارییانە، دەبێت کورد و عەرەب و هەموو گەلانی تر تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوە ببەن. لەبەر چاوە کە ئەم رێژێمە فاشیە، مەترسییێکی گەورەیە بۆ سەر هەموو گەلانی ناوچەکە."

شایانی باسە لەم هەفتەیەدا ژمارەیێک فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراقی لە برادۆست چووبوونە لای پەکەکە بۆ هەماهەنگی­کردن و وەستانی شەڕ، لەوکاتەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی کردوون و دوو فەرماندەی باڵای عێراقی لە بۆردومانەکەدا کوژران.

دواتر وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر سیدەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پێویستە پەکەکە و توركیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە".

ئەم هەواڵانەش بخوێنەوە:

https://kurdpress.com/ku/details.aspx?id=181787

https://kurdpress.com/ku/details.aspx?id=181789

News Code 189681

Your Comment

You are replying to: .
captcha