ڕێککەوتنەکەی دهۆک ئاسانکاری بۆ دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان دەکات

بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندن لە جووڵانەوەی ئایندەی کوردستانی لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە: ئەنەکەسە و حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا لە سەر بنەمای پەیمانەکەی دهۆک دەتوانن بگەنە ڕێککەوتنێک لەبارەی ئیدارەی هاوبەشی کوردستانی سووریا.

کوردپرێس:

فادی مەرعی سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندن لە جووڵانەوەی ئایندەی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژە بە قۆناغی دووهەمی دانووستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکات و دەڵێت: قۆناغی یەکەمی دانووستانی نێوان ئەنەکەسە و حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا کۆتایی هاتووە و ئەمریکا بەشداریی قۆناغی دووهەمی دیالۆگەکانی کردووە و هەردوو لا سەرقاڵی ڕاگۆڕینەوەن لەبارەی ئیدارەی هاوبەش و کاروباری سەربازی و دۆخی ئابووریی کوردستانی سووریا.

ناوبراو دەشڵێت تا ئەم کاتەش باسی تەوەرە سەرکییەکان نەکراوە و هەردوولا تەنها بۆچوونی گشتیی خۆیان باس کردووە.

فادی مەرعی دەشڵێت: ئێمە وەک ئەنەکەسە لەو قەناعەتەداین کە دەبێت لە سەر بنەمای پەیمانەکەی دهۆک بگەینە ڕێککەوتن.

News Code 189647

Your Comment

You are replying to: .
captcha