کوردپرێس:
عەبدولموحسن حاتم فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، "هێزەكانی فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزەكانی فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی چەکدارانی داعش لە باكوری دۆڵی سەرسار ئەنجام داوە."
ئاماژەی بەوەش کرد، "هەر لەمیانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، شەش تونێل و چوار حەشارگەی داعش لە ناوچەكە خاپوور كراون."
لە ١٢ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار دەستی پێکرد و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنەکە لە قۆناغی چوارەمیدایە.
*لە ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە
Your Comment