کوردەکان کاتێک دەتوانن لەگەڵ عێراق ڕێکبکەون کە لەو وڵاتە جیا ببنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیدا دەڵێت: "دەبێت کارکردن بۆ سەربەخۆیی بەردەوام بێت، چوونکە کاتێک لەگەڵ بەغدا رێکدەکەوین کە جیا بیینەوە".

کوردپرێس: ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتدا تێدەپەڕێت، لەو ساڵیادەدا محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبەکە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پەیوەندیی حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان قسەی کرد. سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەو بۆچوونە نییە، کە هەموو ئاراستەی کارکردنی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بێت. دەڵێت "ئەو سازشەی ئێستا بۆ بەغدا دەکرێت، حیزبەکان بۆ یەکدی بکەن زۆر باشترە ‌و ئەنجامیشی باشتر دەبێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی داهاتی کەمی کردووە و بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا، بڕیاریشە بەو نزیکانە شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت بودجە و مووچە. لەوبارەیەوە محەممەدی حاجی مەحموود دەڵێت: "داهاتی کوردستان چەندبێت هەمووی کۆ بکرێتەوەو بە شەفافی بخرێتە بەردەم میللەت ‌و دابەش بکرێت لەوە باشترە بڕۆین سازش بۆ بەغدا بکەین".

محەممەدی حاجی مەحموود دەشڵێت "من ناڵێم با شاند نەچێتە بەغدا، چوونکە رێککەوتن لەهیچ کاتێکدا خراپ نییە، بەڵام چارەسەری ریشەیی کورد لە بەغدا نییە، کورد کاتێک دەتوانێ‌ لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت کە لێیجیا بێتەوە".

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و دەڵێت بە یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکان دەتوانن دەستکەوتەکان ‌و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بپارێزن: "پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە، نە بۆ کەس هەیە موزایەدەی پێوە بکات، نە دەبێت کەسیش مامەڵەی لەسەر بکات".

لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغداش محەممەد حاجی محموود، دەڵێت: "کورد لەگەڵ حکوومەتی عێراق دۆسێیێکی هەیە ‌و بەرگریی لێدەکات، بەڵام بەغدا لەگەڵ کورد کێشەی هەیە و هیچ کاتێک ئامادە نییە چارەسەری کێشەکان بکات".

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 1976دامەزراوە‌و ئەمڕۆ 8-8-2020 یادی 44 ساڵەی دەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189627

Your Comment

You are replying to: .
captcha