هەرێمی کوردستان، ئەزموونێکی ناسەرکەوتووە و پێویستی بە چاکسازییە

بەشی جیهان- میدل ئیست ئای دەنووسێت هەرێمی کوردستانی عێراق نەیتوانیوە دەستی بە ئامانجەکانی بگات کە پێشکەوتن و خوشگوزەرانی بووە و بۆ ئەوەی نەڕووخێت پێویستی بە چاکسازییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری میدل ئیست ئای لە شیکاریێکدا لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەنووسێت کوردەکانی عێراق پێش ڕیفراندۆم کە لە سێپتێمبێری 2017 بەڕێوە چوو خاوەنی خۆبەڕێوەبەریی زیاتر بوون.

ئەم گۆڤارە بڕوای وایە سەرەڕای ئەوەی کە حزبە کوردییەکانی عێراق بانگەشەی سەربەخۆییان کرد بەڵام هەرێمی کوردستان هیچ کات ڕێگاکانی گەیشتن بە سەربەخۆیی لە هیچ بوارێکەوە تێنەپەڕاند. ئەگەر ئەم ناوچەیە لە ساڵی 2013دا بەشێوەی ڕاستەوخۆ نەوتی دەفرۆشت بەڵام نەیتوانی پێکهاتەی پێویست بۆ هەبوونی سەربەخۆیی ئابووری پێکبهێنێت کە پێویستی بە حکوومەتی عێراق و دیکەی وڵاتان نەبێت.

میدل ئیست ئای ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان 27 ملیۆن دۆلار قەرزارە و دەڵێت ئەم کێشەیە ئەنجامی بەڕێوەبەریی لاوازی داهاتە نەوتییەکان و گەندەڵیی ئابووریە. نەبوونی شەفافیەت لە داهات و خەرجی نەوتیش بووەتە هۆکارێک کە بەغدا پشکی ئەم ناوچەیە لە داهاتی گشتیی وڵات ببڕێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەمەش دەکات کە دوو حزبی دەسەڵات داری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنی هەرێمی کوردستانەوە حکوومەتیان بەدەستەوە بووە و جارێکیش ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە. ئێستاش لەسەر دەسەڵات ڕکاربەری پێکەوە دەکەن کە دەرئەنجامی ئەم ڕکابەریەش پاش کەوتنی هەرێمی کوردستان و نالەباربوونی دۆخی ئابووری ئەم ناوچەیە پاش سەرهەڵدانی کۆرۆنا بووە.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی بە کێشەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان کردووە و باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات کە لەمدواییانەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هێناویەتە ئاراوە و دەڵێت بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنێکی لەم شێوەیەش لە هەرێمی کوردستان بۆ دەربازبوون لە کێشەکان پێویستە.

میدل ئیست ئای پێشنیاری کردووە و حکوومەت و پەرلەمانی ئێستای هەرێم هەڵبوەشێتەوە و حکوومەتێکی کاتیی تێکنۆکرات پێکبهێنرێت و ڕێگا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژرادنێکی ئازاد لەم ناوچەیەدا لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا خۆش بکات. ئەم هەڵمەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کوردستانی عێراق داخڵی پڕۆسەیێکی دیموکراتیک ببێتەوە و لە دۆخی ئێستا دەرباز ببێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189622

Your Comment

You are replying to: .
captcha