کوردپرێس:
میدیاکانی هەرێمی کوردستان لە زاری رەوانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویان کردەوە کە ڕۆژی چوارشەممە 5ی ئابی 2020 كاروانێكی بارهەڵگری یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتە شاری قامیشلۆ له كوردستانی سووریا.
بەپێی هەواڵى روانگەکە کاروانەکە چەندین بارھەڵگر، زرێپۆش، ئۆتۆمبێل و كەرستەی لۆجستییان پێبووە و لە رێگای خاڵی سنوری "وەلید" دەربازی رۆژئاوای كوردستان بوون دواتر بەرەو بنكەكانی ئەمەریكا لە حەسەكە و دێرەزوور رۆیشتوون.
هەروەها رەوانەگە باسى لەوەشکردوە پێدەچێت ئەو کاروانە پێداویستییەکانى تایبەت بێت بەو کۆمپانیا نەوتییەى کە لە هەفتەى رابردوو گرێبەستى لەگەڵ ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان کردوە.
هەفتەى رابردوو ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان و کۆمپانیایێکى ئەمریکی گرێبەستێکیان واژوو کرد بۆ وەبەرهێنان لە کەرتى نەوتى کوردستانی سووریا.
Your Comment