بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل دەکەن "راست نین و کۆبوونەوەی لەو جۆرە روی نەداوە".
هاوکات سەرچاوەیێک لە هێزی سەربازی ئەمریکا رایگەیاندوە، "هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە، چیرۆکێکی تەواو درۆیە".
سەرەتای ئەم هەفتەیە لە زاری هەواڵنێرێکی دەنگی ئەمریکاوە لە عێراق بڵاوکرایەوە، کە شاندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردوون بەرەو نزیک قەندیل رۆیشتون و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە کۆبوونەتەوە.
بڵاوبوونەوەی زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و پەکەکە لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان و پەکەکە ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەکردووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment