بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی دووشەمە 13ی گەلاوێژی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 412 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سنە 142 حاڵەت
بانە 31 حاڵەت
سەقز 78 حاڵەت
کامێران 38 حاڵەت
قوروە 34 حاڵەت
دیواندەرە 30 حاڵەت
مەریوان 23 حاڵەت
بیجاڕ 25 حاڵەت
دێولان 10 حاڵەت
سەوڵاوا 0 حاڵەت
Your Comment