کوردپرێس: چالاکوانی سەر بە ماڵی ئیزدییان لە شنگال بە کوردستان24ـی رایگەیاندووە: " لە ساڵی 2014ەوە تا ئیستا زولم و زۆری لە شنگال بەردەوامە و هەموو شاخەکانی شنگال لە لایەن پەکەکەوە کە بە ناوی جیاجیا لە شنگالن، هەڵکەندراون و دەیان تونێلیان لێدراوە و هاتووچۆی هاووڵاتییانیش قەدەغە کراوە و خەڵکی ئەو ناوچانە ناتوانن بچنە سەر کارەکانی خۆیان لە باخ و رەزەکانیان چوونکە لە لایەن پەکەکەوە رێگیرییان لێ دەکرێت".
سەعدوون قۆڵۆ ناسراو بە (سەعدوون زەرۆ)، زەرۆ لە باسی کارەکانی پەکەکە لە شنگال ئاشکرای کرد: " پەکەکە سەدان گەنجی کوردی ئێزیدی رفاندوو و بە هیچ شێوەیێک رزگاریان ناکات و هەتا کەسوکاری رفێندراوەکان ئامادەن هەزاران دۆلاران بدەن بۆ رزگا رکردنیان، بەڵام پەکەکە رازی نییە بەرئازدیان بکات. هەندێک لەو گەنجانە لە نێو زیندانەکانیان دەستەسەرکراون و هەندێکیشیان رەوانەی قەندیل کراون".
سەبارەت بە هەبوونی زیندانی ژێرزەمین لە شنگال، ئەو چالاکوانە گووتی: "بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، پەکەکە لە (قەرەچکۆل)ی سەر چیای شنگال زیندانێکی ژێرزەمینی دروست کردووە و دیوارەکانی سەرەوە بە رەنگی سوور بۆیاخ کردووە و لە سەرەوەی پەنجا گەنجی ئیزیدی تێدا زیندانی کردووە و لە نێو زیندانەکەشدا گلۆپی سوور هەیە و ئەو گەنجانە بیناییان بەهۆیەوە لە دەست داوە".
زەرۆ باسی لە داواکارییەکانی خۆپیشاندانی رۆژی 26ی تەمووزی کرد کە ماڵی ئیزیدییان لە شنگال پێهەستابوو و سەدان کەس لە خەڵکی شنگال بەشدارییان تێداکردبوو: "داوامان کرد پەکەکە وەکو. هێزێکی ناعێراقی لە شنگال و دەوروبەری دوور بکەوێتەوە و گەنجەکانی ئێمە کە لە ژێر دەستی ئەوانن ئازاد بکرێن و رێگای جووتیاران و خاوەن زەوی رەزەکان نەگرن بچنە سەر ئیشەکانیان".
ناوبراو راشیگەیاند: " پەکەکە گوێرایەلی هیچ کەسێک ناکات و هێزە عێراقییەکان لە شنگال داواکارییەکانمان ناگەیینە حکوومەتی بەغدا وکارگێڕی ئێستای شنگال کە لە لایەن میلیشیاکانەوە پشتگیری لێدەکرێت کەوتووەتە ژێر رکێفی گەفەکانی پەکەکە و ئەویش ناتوانێت داواکارییەکانی خەڵکی شنگال بگەیینتە حکوومەتی عێراقی ".
ئەو چالاکوانە باسی لەوەش کرد، لە دوای هەر خۆپیشاندانێکمان، " پەکەکە هەڕەشە لە بەشداربووان دەکات کە نابێت لە دژیان خۆپیشاندان بکەن ئەگینا دەستەسەر دەکرێن". هەروەها گووتی: "پەکەکە هەوڵ دەدات بە رێگای دابەشکردنی پارە، خەڵک بێدەنگ بکات" .
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment