بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا عەبدوڵڵا، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی دەیرەزوور لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکرات دژ بە شانەی نووستووی داعش و ڕایگەیاند: «لە هەڵمەتێکی هێزەکانماندا ئەمیرێکی داعش هاوڕێ لەگەڵ 31 ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستیە دەستگیر کران».
لەمبارەوە ئاژانسی KRDnews زیاتر ڕایگەیاند: لەچوار چێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دژ بە شانە نووستووەکانی داعش لە چوار خاڵی جیاوازی دەیرەزوورەوە چەند هەڵمەت دژ بە داعش دەستی پێکرد. ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکلان کۆتایی هێنان بە داعش و پاکسازیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بوو. قۆناغی دووهەمی ئۆپەراسیۆنەکەیش بەسەرکەوتن کۆتایی پێهات.
شایانی باسە قۆناغی دووهەمی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەژێر ناوی "هەڵمەتێک بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆر" لە 17ی جووڵای-ی 2020ەوە دەستی پێکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment