بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئەمریکی ئەلمانیتور لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی دەکاتەوە حکوومەتی تورکیا لە ڕێوڕەسمی گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت، پارتی دیموکراتیکی گەلانی بانگهێشتی ئەو ڕێوڕەسمە نەکرد. بەرپرسانی حزبەکە و شرۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن ئەم سیاسەتی حکوومەتی تورکیا سیاسەتی هەرچی زیاتر پەراوێز خستنی ئەو حزبە سەر بەر کوردەیە.
مەحموود توغروڵ، نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان لەمباروە بە ئەلمانیتور دەڵێت: ئەمخ جیاوازی خستنە لە سەردەمی شکستهێنانی پڕۆسەی ئاشتیی لەنێوان کوردەکان و تورکیا لە ساڵی 2015ەوە، سیاسەتی چەوسانەوەی هەدەپە بووەتە پڕۆسەیێکی ئاسایی. پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە و هاوبەشە ئیئتیلافییەکەی، وەکوو حۆبێکی نایاسایی مامەڵە لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان دەکەن. ئەوان وەکوو دوژمن چاومان لێدەکەن و بە تاوانبار وەسف کردن و دەست بەسەر کردنمان دوورمان دەخەنەوە لەو پوستانەی بەشێوەی یاسایی بەدەستمان هێناون.
ئایکان ئردمیر، بەڕقوەبەری باڵای بەرنامەی تورکیا لە سەنتەری بەرگریی دیموکراسییەکان-یش بڕوای ئایە لادانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەو ڕێوڕەسمانە پەیامێکی ئاشکرایە بۆ کوردەکان کە تا ئەو کاتەی ئەردۆغان و سیاسەتەکانی مابێت ئەوان مۆڵەتی چالاکییان نابێت. لادانی سیستەماتیکی کوردەکان لە گۆڕەپارنی سیاسیی تورکیا لەلایەن حکوومەتەوە، گەنجانی کورد بەرەو تووڕەیی نواندنی سیاسی هاندەدات چوونکە تەنها ڕێگای ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتییەکانیان دەبێت.
ئەلمانیتۆر زیاتر دەنووسێت، لادانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە گۆڕەپانی سیاسی چەند لێکەوتەی هەیە کە بریتییە لەوەی کە ئەم حزبە لایەنگرانی خۆی لەدەست نەداوە و سیاسەتی پارتی داد و گەشەپێدان لەمبارەوە شکستی هێناوە.
هەروەها، یکتان تورکی یڵماز شرۆڤەکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی چەند ناوچەیی لە بەرلین لەمبارەوە بە ئەلمانیتور دەڵێت: سیاسەتی پەراوێز خستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە بە هیوای پەراوێزخستنی هەمیشەیی بووە کە ئەوەش وابەستەیی گەورەترین حزبی ئۆپۆزیسیۆن واتا پارتی کۆماری خوازی گەل؛ بە هەدەپە-ی لێکەوتەوە. حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن چیدیکە ناتوانن بڵێن پەراوێز خستنی حزبەکان تەنها بۆ هەدەپە ڕوو دەدات. ئەوان باش دەزانن نۆرەی پەراوێز خستی ئەوانیش لەلایەن ئاکپارتییەوە دەگات.
موراد سوومر، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانستگای کوچ لە ئەستەمبۆڵ بڕوای وایە دوورخستنەوەی هەدەپە لە ڕێوڕەسم و بۆنەکان زیاتر لەوەی کە کاریگەریی لەسەر پرسی کوردەکان ببێت، کارتێکەریی نەرێنیی لەسەر دیموکراسی لە تورکیا بووە.
بەڵام کومرو توکتامیس، مامۆستای کۆمەڵناسیی سیاسی لە پەیمانگەی پرات بڕوای وایە سیاسەتی پەراوێزخستی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە دەرفەتێکی بۆ کوردەکان فەراهەم کردووە کە ئیدیعا بکەن داخوازیی ئەوان جیابوونەوە و دابەشکردنی تورکیا نییە و ئەمەش ڕۆڵێکی گرینگی بووە لە پشتگری کردنی ئۆپۆزیسیۆندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment