ئاگرێكی گەورە لە ناوەڕاستی بازاری دیمەشق كەوتەوە

بەشی سووریا- ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی بزوریەی بەناوبانگ لە حەمیدیەی دیمەشقی ناوەڕاساتی پایتەختی سووریا كەوتەوە و زیانێكی زۆری مادی گەیاندە شوێنەكە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكی بەشی پرۆسەكان لە لقی هاتوچۆی دیمەشق، عەقید محموود ساڵح لە لێدوانێكی تایبەتدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، كوژانەوەی ئاگركەوتنەوەكەی بزوریە لەلایەن ئاگركوژێنەكانەوە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و بەر بە بڵاوبوونەوەی ئاگرەكە گیراوە.

مەحموود ساڵح دووپاتی كردووەتەوە، زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنەوە بە پەلە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، كە ژمارەیێک بازاڕی بازرگانی گرتەوە.

ئەوەشی روون كردووەتەوە زیانەكان هەمووی مادی بوون و هیچ زیانێكی مرۆیی لێ نەكەوتووەتەوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستی پێكردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189485

Your Comment

You are replying to: .
captcha