ڕۆژی 7ی گەلاوێژ جادەی سنە بۆ مەریوان دادەخرێت

بەشی کوردستان- جێگری ئیدارەی جادەوبان و گواستنەوە لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند ڕۆژی 7ی گەلاوێژی 1399 جادەی سنە بۆ مەریوان بۆ ماوەی 3 کاتژمێر دادەخرێت.

کوردپرێس:

ڕامبود نەوزەری جێگری ئیدارەی جادەوبان و گواستنەوە لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند ڕۆژی حەوتی گەلاوێژی 1399 لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ بۆ 4ی دوانیوەڕۆ جادەی سنە بۆ مەریوان بۆ ماوەی 3 کاتژمێر دادەخرێت.

نەوزەری گوتیشی هیچ جادەیێکی بەدیل نیە کە هاووڵاتییان لەو کاتەدا هاتوچۆی پێدا بکەن هەر بۆیەش داوای لە هاووڵاتییان کرد لەو سێ سەعاتەدا نەیەنە نێو جادەی سنە بۆ مەریوان.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە کاتژمێری یەکی نیوەڕۆوە بە هاوکاریی پۆلیسی هاتوچۆ جادەکە دادەخرێت چوونکە نیازیانە تەقینەوەیێکی جادەیی لە 15 کیلۆمەتریی جادەی سنە بۆ مەریوان لە نزیک گوندی سۆفیان ئەنجام بدەن. ئەوەش لە چوارچێوەی چاک کردنی جادەکە.

News Code 189473

Your Comment

You are replying to: .
captcha