بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له چه‌ند رۆژی رابردوودا چالاکوان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی عێراق، داوایان له هێزه ئه‌منییه‌کان کردبوو، چاره‌نووسی هێلا میفیس دیار بکه‌ن و له ده‌ست رفێنه‌ره‌کانی رزگاری بکه‌ن.
هێلا ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له نزیک نووسینگه‌ی کاره‌کانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا له لایه‌ن گرووپێکی میلیشیاییه‌وه رفێندرابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا شانەیێکی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی درووست کرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایکۆ ماس، رایگه‌یاند، حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی به جدی له‌و پرسه ده‌ڕوانێت و پێویسته ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه بپارێزرێت.
هاوکات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق تیمێکی لێکۆڵه‌ری ئه‌منی له شاره‌زایانی هه‌واڵگری و ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی له عێراق راسپارد لێکۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بکه‌ن.
هێلا میفیس، پرۆگرامێکی هونه‌ری له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌برد، سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی هونه‌ری و رۆشنبیری بوو. سه‌نته‌رێکی به ناوی "بیت ترکیب" له به‌غدا کردبوویه‌وه و له لایه‌ن دامه‌زراوه رۆشنبیرییه‌کانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساوه هاوکاری ده‌کرا. له بواری مافی مرۆڤیش کاری ده‌کرد و له پشتیوانانی هونه‌رمه‌ند و چالاکوانه گه‌نجه‌کانی عێراق بوو.
هێلا بۆ یه‌که‌مجار له 2010 له‌گه‌ڵ تیپێکی شانۆی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی به‌غدای کردبوو، دواتر چه‌ند جارێک به سه‌ردان هاتووه‌ته‌وه به‌غدا و ده‌ستیکردووه به جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه رۆشنبیرییه‌کانی.
له 2011 بڕیاری داوه له به‌غدا بژی و کار بکات بۆ درووست کردنی ناوه‌ندێکی رۆشنبیری به ناوی "بیت ترکیب" و له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی له به‌غدا چالاکی له بواری وتنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی هه‌بووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment