سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا، پێککا هاڤیستۆ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌ لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاوتوێ کرا.

وەزیری دەرەی فینلەندا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاری کردنی پێشمەرگە دەربڕی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش. گوتیشی هانی وەبەرهێنەرانی فینلەندیش دەدەن بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی حکوومەتی هەرێم بە تایبەتی لە هەمەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی.

گوتیشی پێشوازی لە ھەنگاوەکانی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی فینلەندا لە ھەولێر و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان و سوود وەرگرتن لە شارەزایان و پسپۆڕانی فینلەندی دەکەن بە تایبەتی لە بواری ئابوورییدا.

پێککا هاڤیستۆ لە ساڵی 2019ـەوە، وەزیری دەرەوەی فینلەندایە و سەر بە پارتی گرین لیگە کە گەورەترین پارتی سیاسی فینلەندایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189447

Your Comment

You are replying to: .
captcha