بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ئەمڕۆ پێکا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلاند بە فڕۆکەیێکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پێشوازی لێ‌کرا.
وەزیری دەرەوەی فینلاند ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە کۆ بووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەورووپا کرد.
ئەوەش هاتووە، سەرۆک وەزیران رۆڵی ئەرێنی فینلاندی لە پشتیوانی کردنی عێراق لەبوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا بەرز نرخاندووە و ئومێدی خواستووە پەیوەندییەکانی بەغدا و هێلسینکی بەرەو پێشچونی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.
پاش گەیشتنە هەولێر؛ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینلاند کۆ بووەوە و خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ فینلاند راگەیاند، هاوکات لەبارەی چەند پرسێکی دیکەوە گفتوگۆیان کرد، لەوانە، کردنەوەی کونسوڵخانه‌ی فینلاند له هه‌ولێر.
لەمبارەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له پێكا هاڤیستۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینلاند و شاندێكى یاوه‌رى كرد، په‌یوه‌ندیى فینلاند له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به بواره جیاكانى په‌یوه‌ندییه‌كان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ر كردنیان، گرنگیی به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بۆ سه‌قامگیریی وڵات تاوتوێ کرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و ڕۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیرى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابووریدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه، سوپاسى فینلانداى كرد كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا هاوكارییان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌تایبه‌تیش له بوارى مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى به پێشمه‌رگه و هاریكاریى مرۆیی‌دا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ فینلاند و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى بۆ كۆمپانیا فینلاندییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دوپاتكرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه پێكا هاڤیستۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فینلاند، وێڕاى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌ى، پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پێشوازی كردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان نیشاندا، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش و هه‌نگاوه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه له هه‌ولێر، دووپات كرده‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment