مه‌سروور بارزانی: دەبێت رێكاره‌كانی دادگایی كردنی تاوانبارانی داعش خێراتر بكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تیمی یونیتاد دەربارەی ئامادەکارییەکانی دادگایی کردن و بە سزاگەیاندنی تاوانبارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گفتوگۆیان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/23 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کەریم ئەحمەد خان ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش UNITAD کرد.

ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش، تیشکی خستە سەر ڕێکارە یاسایی و تەکنیکییەکانی دادگایی کردنی تاوانبارانی داعش لە سەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە. بە تایبەتی پرۆسەی کۆ کردنەوەی بەڵگە و بە دیجیتاڵ کردنی ئەرشیڤی تاوانەکانی داعش. سوپاسی هەماهەنگیی و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی لە مبارەیەوە کرد.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی خێراترکردنی ڕێکارەکانی دادگایی کردنی تاوانبارانی داعش کردەوە، چوونکە ئەم دادگایی کردنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هێنانەدی دادپەروەری و ڕێگری کردن لە دووبارەبوونەوەیان لە داهاتوودا.

گوتیشی ئێمە ئامادەیی هەر هاوکاریی و هەماهەنگییێکین و پێویستە هەرێمی کوردستانیش، بەشدارییێکی کارای لە بەڕێوەچوونی ئەو دادگایە دا هەبێت، چوونکە هەرێم لە شوێنەکانی دیکە زیاتر بووەتە قوربانی دەستی تاوانبارانی داعش.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189443

Your Comment

You are replying to: .
captcha