بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: هێزەکانیان بەرپرسی راگەیاندنی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی رێکخراوەکەدا لە دیوانی خزمەتگوزاریی داعش کاری کردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو بەرپرسەی داعش بەشداریی چەندین هێرش و پەلاماری بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان کردووە.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئەوەی خستووەتەڕوو، دوای دیاری کردنی جموجووڵی ئەو کەسە لەلایەن هەواڵگرییانەوە، تیمی تایبەت بۆ هەڵکوتانە سەر شوێنی ئەو تۆمەتبارە لە ناوەندی پارێزگای کەرکووک پێکهاتووە.
ئەو بەرپرسەی داعش بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراوە، دواتر بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە و رێکاری یاسایی لەگەڵیدا رادەستی لایەنی تایبەتمەند کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment