لە كۆنگرێسی ئەمریكاوە كار بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەكرێت

بەشی تورکیا- سێ ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژەبڕیارێكیان ئامادە كردووە و داوا دەكەن سزا بەسەر توركیادا بسەپێندرێت.

کوردپرێس: پرۆژەبڕیارەكە لەلایەن ئادەم كینزیجەر، ئەبیگەیڵ سپانبێرگەر، مایكڵ مكۆڵ، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكاوە ئامادە كراوە و جەخت لەوە دەكاتەوە، بەهۆی كڕینی ئێس - 400 لە رووسیا، پێویستە سزا بەسەر توركیادا بسەپێندرێت.

ئەو ئەندامانەی كۆنگرێس دەڵێن هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان زۆر گرنگە، "بەڵام بۆئەوەی بە بەهێزی بمێنێتەوە، دەبێت ئەندامەكانی پابەندی بنەما و ئەركەكانی ئەو هاوپەیمانییە بن".

هەروەها پێیان وایە بڕیار و هەنگاوەكانی بەرپرسانی توركیا رەنگدانەوەی سەركردایەتیی وڵاتێكی ئەندامی ناتۆ نین، بۆیە دەڵێن: "كارەكانی بەرپرسانی توركیا قبووڵ ناكرێن و كاردانەوەی توندیان بەدواوە دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189385

Your Comment

You are replying to: .
captcha