بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند: بەدڵنیایی تیرۆر لە چارەنووسی ئەم ناوچەیە ڕیشەكێش دەكەین، لەمساڵانەی دواییدا هەنگاوی گرنگمان بەو ئاراستەیە بڕیوە، بۆ ئەوەش لەڕێگای ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی ئەنجاممان داوە توانیومانە كۆتایی بەو راڕەوە تیرۆریستییە بهێنین، كە دەویسترا لە باكووری سووریا دروست بكرێت.
ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەی كردووە، كە سوپای توركیا توانیویەتی لە سووریا هەشت هەزار و دووسەد كیلۆمەتر چوارگۆشە لەژێر دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و یەكینەكانی پاراستنی گەل " YPG" دەربهێنێت .
بەقسەی ئەردۆغان سوپای توركیا پرۆسەی سەربازیی سەركەوتووی لە هەرێمی كوردستان دژ بە پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجام داوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە هێرشە ئاسمانی و وشكانییەكانی ئەمدواییەی سوپای وڵاتەكەی تەواوكەری پرۆسە سەربازییەكانی رابردووە دژ بەهێزەكانی سووریای دیموكرات و ئیدارەی خۆسەر لە كوردستانی سووریا.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment