بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی یادداشتی ده‌ستگیرکردنه‌که، که سه‌رۆکایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر/ دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی به‌رزه‌فتی دادوه‌ری و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پۆلیسی کردووه، ئه‌و هێزانه فه‌رمانیان پێکراوه سۆران عومه‌ر وه‌ک تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکه‌ن و بیده‌ن به دادگا، به‌و پێیه‌ی له بنکه‌ی پۆلیسی خانه‌قا سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کراوه.
سۆران عومه‌ر به گوێره‌ی حوکمه‌کانی مادده‌ی 433 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 رووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه.
مادده‌ی 433 له به‌شی چواره‌می یاسای سزادانه و تایبه‌ته به جوێن و سووکایه‌تی. مادده‌که له دوو بڕگه پێکهاتووه و له یه‌که‌میاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه، ئه‌وه‌ی جوێن به هه‌ر که‌سێک بدات سزاکه‌ی یان به‌ندکردنه یاخود غه‌رامه کردنه و ده‌کرێت به یه‌کێک له‌و سزایانه سزا بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوێندانه‌که له رێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بوو له رۆژنامه‌یێک، یان چاپه‌مه‌نییێک، یان یه‌کێک له ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن، ئه‌وا ره‌وشی سزادانه‌که‌ی توندتر ده‌بێت.
رۆژی 7ی ئایار له دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستاندا به به‌شداری فراکسیۆنی پارتی و پێکهاته‌کان و به بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کانی یه‌کێتی، گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوو پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵگیرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment