هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاکپارتی ده‌دۆڕێت و ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی تورکیا بەدەستەوە دەگرێت

بەشی تورکیا- سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پێشبینی ده‌کات له ‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیادا ئاکپارتی بدۆڕێت، پێشنیاز ده‌کات، ئۆپۆزسیۆن، میدیا، که‌سانی ئه‌کادیمی و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی دیموکراسییه‌ت و پێکهێنانی ئه‌لته‌رناتیڤێکی به‌هێز کۆببنه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێکی بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ ئۆپۆزسیۆن، میدیا، که‌سانی ئه‌کادیمی و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌کات تێکه‌ڵ به‌ خه‌ڵک بن، ده‌ڵێت "له‌پێناو گه‌یشتن به‌ دیموکراسی، مه‌رجه‌ له‌ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان خه‌باتێکی کاریگه‌ر بکرێت، بێ جیاوازی کردن له‌نێوان تورک و کورد ، عه‌له‌وی و سوننی، عه‌لمانی و موحافزکار".

ده‌میرتاش ده‌شڵێت: "نابێت خۆمان به‌دووربگرین له‌وه‌ی له‌ ته‌نیشت یه‌که‌وه‌ بوه‌ستین و پێکه‌وه‌ ببینرێین، تورکیا بۆ هه‌موومانه‌، هه‌موومان پێکه‌وه‌ تورکیاین، پێویسته‌ پێکه‌وه‌ وڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ین و پێکه‌وه‌ بونیادی بنێین".

هاوسه‌رۆکی پێشوتری هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نییه‌ ته‌نها دژایه‌تیی ئاکپارتی بکرێت، ده‌ڵێت: "ناتوانین به‌و دژایه‌تییه‌ داهاتوو بونیادبنێین، له‌ شوێنی قسه‌کردن له‌سه‌ر ئاکپارتی، کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر داهاتوو بکه‌ن".

ده‌میرتاش پێشبینیش ده‌کات ئاکپارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بدۆڕێت، بۆیه‌ ده‌ڵێت "له‌م نێوه‌نده‌دا کۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماکانی دیموکراسییه‌ت و پێکهێنانی ئه‌لته‌رناتیڤێکی به‌هێز، که‌ جێگه‌ی متمانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ بێت، ئه‌رکی مێژوویی ئۆپۆزیسیۆنه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189301

Your Comment

You are replying to: .
captcha