کوردپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە ڕایگەیاند لە ٧ی تەموز هێزەکانیان لە دژی یەکەیێکی سەربازیی سوپای تورکیا کە لە گردی قەسرۆکێ جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجام دا. لەو چالاکیەدا حەشارگەکەی سوپای تورکیا بە تەواوەتی هەڵوەشێنرایەوە و لە ئەنجامدا ١٢ سەربازی تورک کوژراون.
هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانیان لە دژی هێزی تورکیا لە ناوچەی شەشدارا ٢ چالاکییان ئەنجامدا لەم دوو چالاکییەدا ٢ سەربازی تورکیا کوژراون.
Your Comment