کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 07-07-2020 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت "به تووندی سهرکۆنهی تیرۆرکردنی لێکۆڵهر و پسپۆڕی ئهمنیی عێراقی هیشام ئهلهاشمی دهکهم که دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له بهغدا تیرۆر کرا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری هیشام هاشمی، داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات "تیرۆریستان بدۆزنهوه و بیاندەنە دادگا."
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 06-07-2020 ، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا. هیشام هاشمی هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش.
Your Comment