کوردپرێس: قوباد تاڵەبانی و کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی ناوچەکە بە گشتی و عێراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان بە تایبەتی کرد، ھەروەھا گفتوگۆكانی نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە كێشە ھەڵپەسێردراوەكان تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكە بوون.
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکان باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لەو ناوچانە دوای ئەوەی ئەزمونی چەند ساڵی رابردوو و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش دەریخست بەبێ هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا ئەستەمە لەڕوی ئەمنییەوە سەقامگیری لەو ناوچانە مسۆگەر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە دواین پەرەسەندنی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد و رایگەیاند: گفتوگۆكان بەردەوام دەبن لەگەڵ حكوومەتی عێراق تا ئەوكاتەی دەگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment