بەبێ هاوکاریی هەولێر و بەغدا دەستەبەر کردنی ئاسایشی ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەستەمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

کوردپرێس: قوباد تاڵە‌بانی و کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی ناوچەکە بە گشتی و عێراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان بە تایبەتی کرد، ھە‌روە‌ھا گفتوگۆكانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا سە‌بارە‌ت بە‌ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان تە‌وە‌رێكی دیکەی كۆبوونە‌وە‌كە‌ بوون.

سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکان باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لە‌و ناوچانە‌ دوای ئەوەی ئەزمونی چەند ساڵی رابردوو و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش دەریخست بەبێ هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا ئەستەمە لەڕوی ئەمنییەوە سەقامگیری لەو ناوچانە مسۆگەر بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵە‌بانی باسی لە‌ دواین پەرەسەندنی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد و رایگەیاند: گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌گە‌ڵ حكوومە‌تی عێراق تا ئە‌وكاتە‌ی دەگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر بۆ چارە‌سە‌رکردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189265

Your Comment

You are replying to: .
captcha