بەپێی هەواڵی کوردپرێ،: ڕۆژی دووشەمە 16ی پووشپەڕی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 99 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 325 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سنە 107 حاڵەت
بانە 29 حاڵەت
سەقز 69 حاڵەت
کامێران 30 حاڵەت
قوروە 25 حاڵەت
دیواندەرە 18 حاڵەت
مەریوان 16 حاڵەت
بیجاڕ 23 حاڵەت
دێولان 8 حاڵەت
سەوڵاوا 0 حاڵەت
Your Comment