بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جهعفهر ئیبراهیم ئیمینكی گهوره راوێژكاری نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی کوردستان كه هاوكات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیشه له نووسینێكدا بە ناونیشانی "بژاردەی سەربازی لەنێوان خواستە فراوانخوازییەکانی دەوڵەتی تورکیا و کاڵفامیی سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان"، بڵاویکردووەتەوە و رایگهیاند: لایەنی سەرەکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانە پێویست بجووڵێت و تەنیا رۆڵی سەرکۆنە و سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت.هەردوولایەنی رووبەڕبوونەوەکە بەزەییان نییە کاتێکدا رووبەڕووی لایەنێکی لاواز دەبنەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان پەکەکە و هێزەکانی تورکیا پەرەسەندنی گەورەی بەخۆوبینوە، چووتە قۆناخیکی مەترسیدارەوە.
گهوره راوێژكارهكهی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، هۆشداری دەدات لەوەی شهڕی نێوان پهكهكه و توركیا، لێکەوتەی وێرانکەری بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان دەبێت و هەردوو لایەنی رووبەڕبوونەوەکە ئامانج و بەرژەوەندی ستراتیژیی هاوبەشیان هەیە کە بریتییە لە "پێشل کردن و لاوازکردنی سەروەری، ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستان، تاوەکوو جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بەو خێراییە نەبووژێتەوە وەک لە 10 ساڵی پێش شەڕی داعش کە بەخۆیەوە بینیی".
جەعفەر ئیمنیکی پێیوایە، "زیاتر لە هۆکارێک هەیە کە لایەنی تورکی دەیەوێت ئەو رووبەڕووبوونەوانە درێژە بکێشێت تاوەکوو لە هەڵبژاردنی داهاتووی ناوخۆی وڵاتدا سوودی لێوەربگرێت".
هەروەها گەورە ڕاوێژکارەکەی بارزانی دەڵێت: "زیاتر لە هۆکارێکیش هەیە بۆ سەرکردایەتیی باڵی سەربازیی پەکەکە کە لە قەندیل گەمارۆدراون و لایەنگرانیان بە شکستخواردوو تۆمەتباریان دەکەن و لەگەڵ خواستی لایەنی تورکین بۆ بەردەوامیدان بەو رووبەڕووبوونانە لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و تاوەکوو بکرێت درێژە بکێشێت بۆ ئەوەی شکستە سیاسی و سەربازییە بەردەوامەکانیان لە نێوخۆی گۆڕەپانەکەیان کە کوردستانی تورکیایە، بگۆڕن بۆ ئاڵۆزکردنی ململانێی سیاسی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ زیادکردنی توڕەیی جەماوەری تاوەکوو بگاتە ئاستێکی مەترسیدار.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment