هێرشی تورکیا بۆسەر زاخۆ پەرەسەندنێكی جیۆسیاسی زۆر مەترسیدارە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێرشی تورکیا بە مەترسییێکی زۆر جددی ناو دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکد لەبارەی بەزاندنی سنوور و هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، پەلاماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەی زاخۆ پێشهاتێکی جیۆسیاسی زۆر جددیە. دەشڵێت، چڕیی هێرشەکان زەنگێکی مەترسیدارە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەش کردووە، داوای سەرکردەکانی تورک بۆ زیندووکردنەوەی داواکردنی پارێزگای موسڵ لە لایەن تورکیاوە زیاتر لە هەموو پێشهاتەکانی دیکە مایەی نیگەرانییە.

سوپای تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنێکی لە ژێر ناوی کۆتایی هێنان بە مەترسییەکانی پەکەکە لە عێراق لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و هێزێکی زۆری بۆ سنووری پارێزگای دهۆک ناردووە.

هەروەها بەهۆی بۆردوومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیا، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و لە دواین هێرشیش، لە کونە ماسی سەر بە شارباژێڕی سلێمانی، زیانی گیانی و ماددی گەیاندە هاووڵاتیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189161

Your Comment

You are replying to: .
captcha