مەزڵووم کۆبانێ: گفتوگۆیێکی برایانەمان لەگەڵ لاهوور تاڵەبانی ئەنجام دا

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دۆخی ناوچەکە و یەکدەنگیی کورد لە کوردستانی سووریا تاوتوێ دەکەن و هەسەدە سوپاسی پشتیوانیە بەردەوامەکانی یەکێتی بۆ شۆڕشی کورد و ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤا دەکات.

کوردپرێس:

مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "گفتوگۆیێکی برایانەمان لەگەڵ لاهور تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، دۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و پرسی دیالۆگی كورد کردوە".

فەرماندەی هەسەدە سوپاسی هەردو هاوسەرۆکانی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیش دەکات کە لەسەرەتاوە "پشتیوانی دیالۆگی یەکڕیزیی كورد و شۆڕشی رۆژئاڤا بوون".

17ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەردو ئەنجومەنی پارتەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کورد و ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە) لە کوردستانی سووریا لەسەر روانگەیێکی سیاسیی هاوبەش رێککەوتن، بەوەش یەکەم قۆناغی ئاشتەوایی و دروستکردنی یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی کوردیان بە چاودێریی فەرماندەییی هەسەدە و نوێنەری تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئەنجام گەیاند.

*لە خەندان وەرگیراوە

News Code 189124

Your Comment

You are replying to: .
captcha