کوردپرێس:
مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "گفتوگۆیێکی برایانەمان لەگەڵ لاهور تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، دۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و پرسی دیالۆگی كورد کردوە".
فەرماندەی هەسەدە سوپاسی هەردو هاوسەرۆکانی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیش دەکات کە لەسەرەتاوە "پشتیوانی دیالۆگی یەکڕیزیی كورد و شۆڕشی رۆژئاڤا بوون".
17ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەردو ئەنجومەنی پارتەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کورد و ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە) لە کوردستانی سووریا لەسەر روانگەیێکی سیاسیی هاوبەش رێککەوتن، بەوەش یەکەم قۆناغی ئاشتەوایی و دروستکردنی یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی کوردیان بە چاودێریی فەرماندەییی هەسەدە و نوێنەری تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئەنجام گەیاند.
*لە خەندان وەرگیراوە
Your Comment