کوردپرێس:
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لە تویتێكدا ڕایگەیاند" دەوڵەتی توركیا تا ئێستاش پەیمانەكانی 17ی تشرینی یەكەم و 22ی تشرینی یەكەم پێشێل دەكات، كە ئەو پەیمانانە بە پشتگیریی مایك پێنس یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا ئامادەكرابوون و ناوەڕۆكیان باس لە ڕاگرتنی هێرشی ئەنقەرە لەسەر هەرێمەكانی ئێمە دەكات".
عەبدی ڕاشیگەیاند، ڕاگرتنی سیاسەتی پاكتاوی نەژادیی و پێشێلكارییەكانی توركیا، لە چوارچێوەی پەیمانەكانی لەگەڵ ئەمریكا و روسیا و یاسای نێودەوڵەتی، ئەرك و بەرپرسیاریەتی واشنتۆن و مۆسكۆیە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە ئاماژەدان بە هێرشی توركیا بۆ سەر گوندی هەلینجێی سەر بە كۆبانێ كە بە هۆیەوە سێ ژن شەهید بوون وتی: بەرلە پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ساڵی 2015 كە 721 ژن، منداڵ و پیر كۆمەڵكوژكران و تیرۆركردنی ژنە چالاكوانەكان، ئەو هێرشەی لە گوندی هەلینجی كۆبانی ئەنجامدرا، بەردەوامی سیاسەتی كۆمەڵكوژیی دەوڵەتی توركە لەدژی گەلی كورد".
Your Comment