راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی لەبارەی کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران له‌ میدیاكانی یه‌كێتی لابرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیەندراوێکی بۆ پشتیوانیی لە بڕیاری حکوومەت بۆ کەم کردنەوەی مووچە دەرکرد و دواتر ئەو راگەیەندراوە لە میدیاکانی ئەو حزبەدا لابران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی رابردوو، ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بەیانی ئەمڕۆش ماڵپه‌ری كوردستانی نوێی ئەو حزبە، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیان سەبارەت بە پشتگیری بڕیاری کەم کردنەوەی مووچە بڵاو کردەوە، بەڵام نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان لابرد و سڕیانەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا مەکتەبى سیاسى یەکێتى ئاماژەی بەوەکردووە، "بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت، کە شادەماری ئابووریی ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکئومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە".

ئاماژەبەوەش کراوە، "پشتیوانی خۆمان بۆ تیمی یەکێتی لە حکوومەتی ھەرێم و جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکانمان دووپات دەکەینەوە بۆ بەشداری کردنیان لەم بڕیارە لەگەڵ سەرجەم پێکھاتەکانی ناو حکوومەتی ھەرێم بەشدارن تێیدا".

ڕۆژى یەکشەممە، ٢١ى حوزەیرانى ٢٠٢٠، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەدا ٢١ی مووچەی مووچەخۆران ببڕێت و دواتر ئاوات جەناب، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بڕیاری کەم کردنەوەی مووچە بوون و بڕیاری هەموویان بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189103

Your Comment

You are replying to: .
captcha