مەسروور بارزانی ئامادەیی بۆ ڕێککەوتنی بنەڕەتی لەگەڵ بەغدا ڕادەگەیێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە دانوستان لەگەڵ حکومەتی بەغدا، مەسروور بارزانی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە ڕایگەیاند ئامادەیە ڕێککەوتنی هەمەلایەنە لەگەڵ بەغدا واژۆ بکات بەو مەبەستەش شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەدانی بەغدا دەکات.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەممە 2020/6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی شاندی دانوستان بەشدار بوون، گفتوگۆ دەربارەی دەرئەنجامی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا بۆ گەیشتن بە ئەنجام و ڕێککەوتن بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە شێوەیێکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی هەر لایەک دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت. ئاماژەشی بەوەدا کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقدایە و فاکتەرێکی گرنگیشە بۆ هێنانەدی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا .

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت ڕۆژی سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بکات.

News Code 189095

Your Comment

You are replying to: .
captcha