بەرپرسانی کوردی سووریا داوا دەکەن لە سزاکانی سەر دیمەشق، لێخۆشبوون بۆ کوردستانی سووریا پەسەند بکرێت

بەشی سووریا- بەرپرسانی کوردی سووریا کۆمەڵێک دیداریان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش کردووە بۆ ئەوەی داوا لە ئەمریکا بکەن لێخۆشبوون بۆ کوردستانی سووریا پەسەند بکات لەو سزا نوێیانەدا کە بە سەر سووریا سەپاندوویەتی.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون بەرپرسانی کوردی سووریا بە مەبەستی دەستەبەرکردنی لێخۆشبوون لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دەستیان کردووە بە دیدارکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و بەو مەبەستەش بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا چەند دیدارێکیان لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا کردووە.

بەرپرسێکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دیمانەیێک لەگەڵ ڕۆیتەرزدا لەوبارەیەوە دەڵێت: لەبارەی ناوەرۆکی گفتوگۆ تایبەتەکانەوە هیچ ناڵێم بەڵام یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچە جیاجیاکانی سووریا سزاکانی ئەمریکا نایگرێتەوە و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردن لەگەڵ شەریک و هاوپەیمانەکانی خۆمان."

News Code 189094

Your Comment

You are replying to: .
captcha