نابێت هیچ لایەنێک به‌ناوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ كاره‌سات بۆ گه‌ل و وڵات به‌رهه‌م بهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ كردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی توركیا راگه‌یاند و ده‌ڵێت: نابێت هیچ لایەنێک ئیجازە بەخۆی بداو به‌ناوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بۆ گه‌ل و وڵات به‌رهه‌م بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ كردنی یه‌كگرتوو باسی له‌وه‌كردووه‌: "بەداخ و نیگه‌رانیه‌وه‌ جارێکی تر شاهێدی شەڕی سوپای تورکیا وگەریلاکانی پەکەکە دەبینەوە، بەوبۆنەیەشەوە بۆمبباران وکاولکاری شه‌هید بوونی هاووڵاتیانی سڤیل لە سەرزەمینی هەرێم سەرهەڵئەداتەوە، هەموولایێکی ناوخۆ ودەرەکیش جگە لەتەماشاکردن و هەندێ قسەی دووبارە هیچ ناکەن یان هیچیان پی ناکرێ".

ده‌شڵێت: "ئێمە لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای نیگەرانی و رەت کردنەوەی ئەم شەرە نابەرامبەر و خوێناویە، دەخوازین راشکاوانە بەهەموو لایێکی رابگەیەنین هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمە نارازی بوونە لەحەڵی سەربازی و ئەمنی بۆ کێشەکان، هەوڵی زۆریشمان داوە بۆ گەیاندن و بەئەنجام گەیاندنی ئەم هەڵوێستە، خەباتی سەردەم ئەبێ سیاسی و مەدەنی بێ و لەناوخۆی وڵاتەوە بێ، هەروەک وەڵامی دەوڵەت ئەبێ مەدەنی و دیموکراسی قبوول كردنی نازی هاوڵاتی بێ".

مێزی گفتوگۆ ودانوستان لەم سەردەمەدا تەنیا میکانیزم ورێگای بە ئەنجام گەیاندنی هەموو پرس ودۆزێکی رەوایە .. بەرهەمی کەمی ئە و مێزە لە زۆری تر باشتر و بەردەوامترە ..

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189074

Your Comment

You are replying to: .
captcha