کوردپرێس:
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتیی یەکێتیی سووریای دیموکرات () لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکەی ئەنەکەسە و حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد و بەیانە هاوبەشەکەی ئەو دوو لایەنە سیاسییەی کوردی سووریا کرد و گوتی: " سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە یارمەتییان داین کێشەکانی نێوان ئەنەکەسە و حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەەندییەکانی ئەو دوو لایەنە چارەسەر بکرێن. ئەمە هەنگاوی سەرەتایییە بەڵام هەنگاوێکی گەورەیە کە بەرەو یەکگرتنی کورد هەڵگیراون."
بەپێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز، ئاڵدار خەلیل لە پەیامەکەیدا ئەوەشی نووسیوە: ئەو شتەی پاش ئەم قۆناغە دەست پێدەکات قۆناغی پێشڤەچوونی مێژوییی کوردەکانە کە لە پێناو خەڵکەکەی و بۆ خزمەتکردنی بنەما دیموکراسییەکان جێبەجێ دەکرێت."
Your Comment