بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا هێرشی سەربازیی کەم وێنەی دژ بە پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە.
سوپای تورکیا پاش بۆردوومانی دەیان خاڵ لە هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی ئیف- 16ی ئەمریکی، هێزی کۆماندۆی بۆ ڕاوەدوونانی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری هەرێمی کوردستان ڕەوانە کردووە.
ئەمریکا هاوپەیمانی تورکیا و هەرێمی کوردستانە و لە ناوچە کوردنشینەکانیشدا بنکەی سەربازیی هەیە؛ کاردانەوەی بە هێرشە نوێکانی تورکیا نیشان داوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ناوی نەهێندراوە بە گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکیی وتووە ئەمریکا داوا لە دراوسێی عێراق دەکان ڕیز لە سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە بگرێت. بەڵام هاوکاتنیگەرانییەکانی تورکیا بە ڕەسمیەت دەناسین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment