بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ دەكات، حكوومەتی عێراق ئیدانەی پێشێل كردنی سەروەریی خاک و ئاسمانی عێراقی دەكات و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان لەقەڵەمی داوە.
ئاشكراشی دەكات، بەبیر توركیای دەهێنینەوە كە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تاكلایەنەكانی ڕابگرێت و حكوومەتی عێراق ئامادەیی خۆشی نیشانداوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ توركیا بۆ پاراستنی سنوورەكان بەجۆرێک بەرژەوەندییەكانی هەردوولا دەستەبەر بكرێن.
لای خۆشییەوە، باڵیۆزی توركیا ڕایگەیاندووە یاداشتەكە دەگەیەنێتە لایەنی توركی بۆ ئەوەی كۆتایی بەو پێشێلكارییە بهێنرێت و جارێكی دیكە لە داهاتوودا نەكرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment