بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هاوار نیوز-ی راگەیاند: "هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شەنگال، چیاکانی کوردستان و کامپی مەخموور، بەردەوامیی سیاسەتی پاکتاو کردنی دەوڵەتی تورکیایە دژی گەلەکەمان، تۆڵەی خۆبەڕێکستن کردنی خەڵکی مەخموور و شەنگالە و سیاسەتی تێکشکاندنی ئیرادەی بەرخۆدانی کوردستانە".
ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا بەو هێرشانە هەوڵ دەدات شەنگال نائارام و مەترسیدار نیشان بدات، تا دانیشتوانەکەی نەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، پێویستە هێزە کوردستانییەکان دەستوبرد هەڵویستێکی ڕوون نیشان بدەن.
ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە باسی لەوەش کرد، "پێویستە گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بڕژێنە شەقامەکان و هەڵویستایان لەسەر بە ئامانج کردنی ناسنامەی کوردستان و هەبوونی گەلی کورد نیشان بدەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment