کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 24ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 270 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 195 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 47 حاڵەت
سنە 50 حاڵەت
بانە 20 حاڵەت
قوروە 21 حاڵەت
دیواندەرە 8 حاڵەت
مەریوان 12 حاڵەت
بیجاڕ 13 حاڵەت
کامێران 19 حاڵەت
دێولان 5 حاڵەت
سەوڵاوا 0 حاڵەت
Your Comment