بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیرەج مەسجدی لە بەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گفتوگۆمان له باره‌ی كردنه‌وه‌ی سنوور كردووه و پێشنیازمان كردووه، هه‌فته‌ی دوو رۆژ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه، كرێكارانی ئێرانی بۆ كاركردن بێنه عێراق و رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا له بواری ئابووری و بازرگانی جێبه‌جێ بكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، به‌ڵێنی داوه هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه بكات بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment